لەرێگەی ئەم ئاپەوە لەمەولا دەتوانیت لەسەر مانگ سێلفی بگریت

- 8/13/2019 12:44:00 PM 2721 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بۆ بەرزڕاگرتنی یادی  نیو سەدە بەسەر تۆمارکردنی یەکەم جێپێ-ی مرۆڤ لەسەر روی مانگ ،کەناڵی سمزسەونیەن ئاپێکی (پڕۆگرام) خستەگەڕ بە ناوی "ئەپۆڵۆ مونشۆت ئەی ئاڕ" کە دەتوانیت لەرێگەیەوە سێلفی لەسەر مانگ بگریت.


ئاپەکە سود لە تەکنەلۆجیای ئەی ئاڕ (Augmented Reality) وەردەگرێت. بە بەکارهێنانی ئەم ئاپە لە ڕێی سمارتفۆن یاخود تابلێتەوە هەر کەسێك بیەوێت دەتوانێت ڕۆکێت ئاڕاستەی بۆشایی ئاسمان بکات و لە ڕێی پۆرتاڵێكەوە بچێتە سەر مانگ یا دەتوانێت سێڵفی لە بۆشایی ئاسماندا بگرێت

نیو سەدە لەمەوبەر و لە ناوەڕاستی ساڵێکی پر لە ئاشوبی جەنگ و قاتو قڕی ماڵەکان و توندوتیژی شەقامەکان و بەرفراوابونی لێکتێنەگەشتنی نێوان نەوەی  کۆن و نوێ لە بواری سیاسی و ئاینی و  بوارەکانی دیکەدا، مرۆڤ یەکەم جێپێ خۆی لەسەر تەنێکی دیکەی ئاسمانی دانا کە 384 هەزار و 400  کیلۆمەتر لە هەسارەی زەوەیە دورە، مانگ.

 

کرتە لەم بەستەرە بکە بۆ دابەزاندنی ئاپەکە بێ بەرامبەر



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP