بەپەلە

میانمار؛ بەهۆی داڕمانی زەویەوە، زیاتر لە 50 کەس گیانیان لەدەستدا

- 8/13/2019 12:31:00 PM 1393 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرلە ئێوارەی دوێنی، بەهۆی داڕمانی زەویەوە لە ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی میانمار، 59 کەس گیانیان لەدەستدا.
چەندین پرد روخاوە و لە زۆربەی ناوچەکانیش زەوی داڕماوە

 

زیاتر لە پێنج رۆژە، لێزمە باران زۆربەی شارەکانی میانماری گرتوەتەوە، بەهۆیەوە چەندین پرد روخاوە و لە زۆربەی ناوچەکانیش زەوی داڕماوە.

زیاتر لە 80 هەزار خانو لەبەر مەترسی نقومبون چۆڵکراون

 

بەگوێرەی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان، زیاتر لە 80 هەزار خانو لەبەر مەترسی نقومبون چۆڵکراون، 27 خانو لە شارۆچکەی پوانگ ژێر ئاو و زەوی داڕماو کەوەتوە.


لەسەرەتای ئەم مانگەوە، لێزە باران و تۆفان وڵاتانی کیشوەری ئاسیایی گرتوەتەوەم چەندین زیانی گیانی و مادی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە ئەنجامی لافاو لە ویلایەتەكانی كارناتاكا و كیرالا و مەهاراشترای هیندستان، ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 147 كەس، ماوەی سێ رۆژە، تۆفان و گێژەڵوکە، ناوچەکانی رۆژهەڵاتی چینی گرتوەتەوە، بەهۆیەوە 45 کەس گیانیان لەدەستدا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP