حاجیانی ئێران لە مەککە بە یەک دەنگ هاواریان کردوە"مەرگ بۆ ئەمریکا، مەرگ بۆ ئیسرائیل"

- 8/13/2019 11:23:00 AM 4311 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
حاجیانی ئێران لە کاتی بەجێهێنای فەریزی حەج  لە شاری مەکە، هەمو بە یەک دەنگ نزایان بۆ روخانی ئیسرائیل و ئەمریکا کردوە و هاواریا کردوە "مەرگ بۆ ئەمریکا".
مەرگ بۆ ئەمریکا، ئەمریکا دوژمنی خوایە، مەرگ بۆ ئیسرائیل، ئیسرائیل دوژمنی خوایە

 



بەگوێرەی راپۆرتێک، حاجیانی ئێران لە کاتی سەرکەوتن بەسەر کێوی عەرەفات پەیامێکی ئایەتوڵە خامنەییان خوێندوەتەوە و وتویانە" مەرگ بۆ ئەمریکا، ئەمریکا دوژمنی خوایە، مەرگ بۆ ئیسرائیل، ئیسرائیل دوژمنی خوایە، دەبێت لەسەر روی زەوی نەمێنن".

ئەمە هاواری نەتەوەیەکی مسوڵمانە دژی زایۆنیە منداڵکوژەکان

 


"ئەمە هاواری نەتەوەیەکی مسوڵمانە دژی زایۆنیە منداڵکوژەکان و پاڵپشتە جیهانیە نەزانەکەی"بەگوێرەی راپۆرتەکە حاجیانی ئێران وایان وتوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، رێکەوتی 10ی ئەم مانگە، ئایەتوڵا  عەلی خامنەیی، مەرجەعی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە حاجیانی وڵاتەکەی کرد دژی  ترەمپ  و ئەمریکا بوەستنەوە.

مەرجەعی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارەکەیدا وتی" ئەو فێڵە ناوی نراوە رێکەوتنی سەدە لەلایەن ئەمریکای خۆسەپێن و دۆستە ناپاکەکانی پێشنیازکراوە"، خامنەیی بە توندی دژی ئەو پرۆژەیە وەستایەوە و وتی" نەک تەنها فەلەستین، بەڵکو تاوانە دەرهەق بە مرۆڤایەتی ئەنجامدەدرێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP