بەڤیدیۆ..فرۆکەیەکی عێراقی "بە بزوێنەرێکی ناتەواوەوە "دەیەوێت گەشت بکات

- 8/13/2019 10:22:00 AM 45944 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فرۆکەوانێکی هێڵی ئاسمانی عێراق، پێداگرە لە ئەنجامدانی گەشتەکەی لە کاتی خۆیدا، هەرچەندە کێشەیەکی هونەری لە بزوێنەری فرۆکەکەیدا دروست بوە.

سەرنشینانی ئەو فرۆکەیە داوا دەکەن گەشتەکە دوا بخرێت و بەو فرۆکەیە گەشت نەکەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکنادا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبوەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت، سەرەرای ئەوەی سەرنشینانی ئەو فرۆکەیە داوا دەکەن گەشتەکە دوا بخرێت و بەو فرۆکەیە گەشت نەکەن، بەڵام فرکەوانەکە پێداگیری دەکات و دەیەوێت هەڵبفرێت.

وەک لە گرتە ڤیدۆیەکەدا دەردەکەوێت، سەرنشینانی ئەو گەشتە، کە لە  فرۆکەخانەی ئیستانبوڵەوە بەرێدەکەونەوە بۆ فرۆکەخانەی بەغدام ترسێکی زۆریان لێنیشتوە و داوای دابەزین دەکەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP