یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی بەغدا گیانی لەدەستدا

- 8/13/2019 9:45:00 AM 1989 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی دوێنێ دوشەممە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە باشوری شاری بەغدای پایتەخت تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 30 کەس برینداربون، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

گولە هاوەنێک ئاراستەی ناوچەی سەوز و نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوە

بەگوێرەی سکای نیوز، تەقینەوەکە لە بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی رویداوە، ئەوەش دوای ئەوەی گولە هاوەنێک ئاراستەی ناوچەی سەوز و نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوە.

ئاژانسی ئەل مەیادینیش ئاماژەی بەوەداوە، تەقینەوەکە بەهۆی بەرکەوتنی گولە هاوەنەکەوە بوە لە کۆگای چەک و تەقەمەنیەکانی بنە سەربازیەکە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP