بەپەلە

ژمارەی قوربانیانی زریانەکەی چین بەرزبوەوە

- 8/13/2019 9:29:00 AM 1457 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ماوەی سێ رۆژە، تۆفان و گێژەڵوکە، ناوچەکانی رۆژهەڵاتی چینی گرتوەتەوە، بەهۆیەوە 45 کەس گیانیان لەدەستدا.

تا بەرەبەیانی ئەمرۆ 39 کەس بەهۆی لافاو و زریانەوە گیانیان لەدەستداوە

 

ناوەندی روبەڕوبونەوەی لافاو و کارەساتە سروشتیەکانی چین رایگەیاندوە، تا بەرەبەیانی ئەمرۆ 39 کەس بەهۆی لافاو  و زریانەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 6 کەسی دیکەش  لە رێکەوتی 10 ی مانگەوە بێسەروشوێنن.

شەپۆلەکانی دەریا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبونەوتەوە

 

لەناوچە کەنار دەریایەکانی ژیانیانگ لە پارێزگای شەنگەهای، شەپۆلەکانی دەریا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبونەوتەوە، بەهۆی زریانەوە لە چەندین ناوچە زەوی رۆچوە.

زیان بەر 234 هەزار هێکتار زەوی دانەوێڵە کەوتوە

 

تۆفان و زریانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی چین کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی 6.68 ملیۆن کەس داناوە، زیاتر لە یەک ملیۆن نیو ماڵەکانیان چۆڵکردوە، بەگوێرەی ئاماری ئاژانسەکانی هەواڵی ئەو وڵاتە زیان بەر 234 هەزار هێکتار زەوی دانەوێڵە کەوتوە، ئەوەش بە زیاتر لە 3.4 ملیار دۆلار زیانی مادی مەزەندە دەکرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP