وەزارەتی ناوخۆی روسیا لێکۆڵینەوە لە روداوی هێرشکردنە سەر ژنێک دەکات

- 8/12/2019 10:48:00 PM 1526 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی ناوخۆی روسیا رۆژی دوشەممە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە روداوی هێرشکردنەسەر ژنێک کرد، کە لە خۆپیشاندانێکدا لە لایەن پۆلیسی وڵاتەکەوە بە توندی دەکێشرێت بە سکیدا.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە و تیایدا پۆلیسی روسیا هێرشدەکاتە سەر ژنێک و بەتوندی بە سکیدا دەکێشێت، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بکات.
روداوەکە لەمیانی خۆپیشاندانەکانی مۆسکۆدا رویداوە، ئەوەش لەسەرو بەندی سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەدا

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، روداوەکە لەمیانی خۆپیشاندانەکانی مۆسکۆدا رویداوە، ئەوەش لەسەرو بەندی سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەدا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە.

خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممەی رابردو گەورەترین خۆپیشاندان بوە لە روسیادا، لەو کاتەوەی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا لە ساڵی 2012ەوە گەڕایەوە بۆ کۆشکی کرملین.
تا ئێستا زیاتر لە 360 هەزار کەس ئەو گرتە ڤیدیۆییەیان بینیوە، کە تیایدا چوار پۆلیسی دەمامکدار کە کڵاوی دژە ئاژاوەیان لەسەردایە ژنێک دەکێشن بە زەویدا

 

بەپێی ئاژانسەکە، تا ئێستا زیاتر لە 360 هەزار کەس ئەو گرتە ڤیدیۆییەیان بینیوە، کە تیایدا چوار پۆلیسی دەمامکدار کە کڵاوی دژە ئاژاوەیان لەسەردایە ژنێک دەکێشن بە زەویدا و یەکێکیان بەبێ هیچ هۆکارێک لێی دەدات.
ئازاری زۆریان پێگەیاندم و نەمدەتوانی هەناسە بدەم

 

ژنەکە دەڵیت، "ئازاری زۆریان پێگەیاندم و نەمدەتوانی هەناسە بدەم"، ئەو دیمەنەش توڕەیی و ناڕەزایی دەزگاکانی راگەیاند و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی لێکەوتوەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی روسیا لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، دەست بە لێکۆڵینەوە لە روداوە دەکەن و جەختیشکراوەتەوە، "دەبێت تاوانکاران بەرپرسیارێتی یاسایی ئاکامی ئەو رەفتارەیان هەڵبگرن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP