ڤیدیۆ؛ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە باشوری شاری بەغدا تەقییەوە

- 8/12/2019 8:05:00 PM 1696 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە باشوری شاری بەغدای پایتەخت تەقیوەتەوە.

لیوا سه‌عد معه‌ن، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق له‌ راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆگایه‌كی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ ناو سه‌ربازگه‌ی‌ سه‌قه‌ری‌ باشوری‌ به‌غدا رویداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 13 كه‌س برینداربون كه‌ دوانیان پۆلیسی‌ فیدڕاڵین و چواریان سه‌ر به‌ حه‌شدی‌ شه‌عبین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP