عێراق: بەشداریكردنی ئیسرائیل لە پاراستنی ئاسایشی کەشتییەکان رەتدەکەینەوە

- 8/12/2019 6:44:00 PM 1160 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بەشداریكردنی هێزەکانی ئیسرائیل لە پاراستنی ئاسایشی رێڕه‌وی کەشتییەکان لە کەنداو رەتدەکاتەوە.

محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "عێراق بەشداریکردنی هەر هێزێکی سەربازی ئیسرائیل لە پاراستنی کەشتییەکان لە کەنداوی عەرەبی رەتدەکاتەوە".
وڵاتانی کەنداو دەتوانن پارێزگاری له‌ رێڕه‌وی کەشتییەکانی خۆیان لە کەنداو بكه‌ن

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "وڵاتانی کەنداو دەتوانن پارێزگاری له‌ رێڕه‌وی کەشتییەکانی خۆیان لە کەنداو بكه‌ن، هاوکات عێراق لە رێگەی دانوستانی هێمنانەوە کار بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکات".
بونی هەرهێزێکی بیانی لە ناوچەکەدا بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات

 

وەزیری دەرەوەی عێراق دەشڵێت، "بونی هەرهێزێکی بیانی لە ناوچەکەدا بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات".
هەفتەی رابردو حکومەتی ئیسرائیل ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی رێڕەوی كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان لە کەنداو دەربڕی

 

هەفتەی رابردو حکومەتی ئیسرائیل ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی رێڕەوی كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان لە کەنداو دەربڕی، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریکا داوای پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەکی نوێی لە کەنداو کرد دژی حکومەتی تاران.

تا ئێستا تەنها حکومەتی لەندەن ئامادەیی دەربڕیوە بەشداری لە هاوپەیمانێتییەکەی ئەمریکادا بکات، هاوکات حکومەتی ئەڵمانیا بەفەرمی داوای ئەمریکای بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەکی نوێی لە کەنداو رەتکردوەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP