نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

- 8/12/2019 6:35:00 PM 2030 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزینی بەخۆوەبینی، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی ھەر بەرمیلێک بە 58.37 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزینی بەخۆوەبینی، بەڵام نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بەرزبوەتەوە.
ئەمڕۆ دوشەممە نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 58.37 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

 

ئەمڕۆ دوشەممە نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 58.37 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا، بەڕێژەی 0.42 لەسەدا بەرزبوەتەوە و ھەر بەرمیلێک بە 54.29 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شەممەی رابردو نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی لەسەدا 2 بەرزبوەوە، ئەوەش بەهۆی کەمبونەوەی رێژەی نەوت لەعەمباری کڕین و فرۆشتنەکانی ئەوروپا و کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردن لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک.
رێژەی گەشەکردنی خواستی نەوت لەکەمترین ئاستیدایە

 

ئەوەش لەکاتێکدایە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە، رێژەی گەشەکردنی خواستی نەوت لەکەمترین ئاستیدایە.
کەمبونەوەی رێژەی سودی نەوت لە ئەمریکا دەبێتە پاڵپشتێک بۆ بەردەوامی چالاکییەکانی جیهان و زیادبونی خواست لەسەر سوتەمەنی

 

هاوکات کەمبونەوەی رێژەی سودی نەوت لە ئەمریکا دەبێتە پاڵپشتێک بۆ بەردەوامی چالاکییەکانی جیهان و زیادبونی خواست لەسەر سوتەمەنی.
 
بنیامین لو، لێکۆڵەرێکی وەبەرهێنی نەوتی فیلیپ فیوچەرسی سەنگاپوری رایگەیاندوە، "کەمبونەوەی رێژەی سودی نەوت لە ئەمریکا دەبێتە پاڵپشتێک بۆ بەردەوامی چالاکیەکانی جیهان و زیادبونی خواست لەسەر سوتەمەنی."

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP