ناوه‌کانی کورته‌ فیلمه‌ چیرۆکییه‌کانی فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵانی ئیسفەهان راگه‌یه‌ندرا

- 8/12/2019 5:43:00 PM 432 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ناوه‌کانی کورته‌ فیلمه‌ چیرۆکییه‌کانی وه‌رگیراو له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی 32هەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌ندرا. 

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی 32هه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، ناوه‌کانی کورته‌ فیلمه‌ چیرۆکییه‌کانی وه‌رگیراو له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی 32هەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌ندرا. 

32 هەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی عەلیڕەزا تابێش، له‌ به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته‌ فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته‌ فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له‌ دو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی-دا لە شاری مێژویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت. 

کورته‌ فیلمه‌ چیرۆکییه‌کانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی: 

1ـ "کوڕی ده‌ریا" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "عه‌باس جه‌لالی یه‌کتا" به‌رهه‌می ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی.
 
2ـ سورخابی له‌ ده‌رهێنانی "مورته‌زا ئاسمانی" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "مه‌جید عه‌باسی". 

3ـ هه‌ڵووچه‌ وه‌حشییه‌کان له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی فه‌رید هاشم‌زاده‌، به‌رهه‌مهێنراو له‌ رایه‌ڵه‌ی که‌ناڵی پارێزگای فارس. 

4 ـ زه‌نگی کۆتایی له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی حه‌یده‌رعه‌لی ره‌حمانی قه‌هدریجانی به‌رهه‌می ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی نه‌جه‌ف‌ئاباد. 

5ـ سیفر که‌لوین، له‌ ده‌رهێنانی "سوبحان واقعی و عه‌لی فه‌یزی‌پوور و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "مه‌هدی سالم" به‌رهه‌می رایه‌ڵه‌ی که‌ناڵی ئومێد. 

6 ـ بێز کردن له‌ ده‌رهێنانی میلاد محه‌مه‌دی و له‌ به‌رهه‌مهێنانی حوسێن دارابی به‌رهه‌می گروپی هونه‌ریی کات. 

7 ـ چیرۆکی داهاتوو له‌ ده‌رهێنانی مه‌یسه‌م مه‌لکی پوور و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "محه‌مه‌دحوسێن بزورگی‌راد" به‌رهه‌مهێنراو له‌ دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی عه‌مار. 

8 ـ بێ سیم له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌دحوسێن ئه‌مانی و له‌ به‌رهه‌مهێنانی حوسێن دارابی به‌رهه‌می ناجی هونه‌ر و باشگای فیلمی سووره‌. 

9ـ بۆ ئه‌میر له‌ ده‌رهێنانی جه‌واد حوکمی و له‌ به‌رهه‌مهێنانی محه‌مه‌دڕه‌زا خیره‌دمه‌ندان. 

10 ـ هاوکلاسی، له‌ ده‌رهێنانی موجته‌با حه‌یده‌ری و له‌ به‌رهه‌مهێنانی حوسێن دارابی به‌رهه‌می گروپی هونه‌ریی کات. 

هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ پێکهاتوو له‌ جه‌ماڵ ئومید، محه‌مه‌د حه‌میدی موقه‌ده‌م، دوکتۆر رائید فه‌ریدزاده، فه‌رزاد ئه‌ژده‌ری و حامید سوله‌یمان‌زاده‌، به‌ رێژه‌ی 9 به‌رهه‌می کورته‌فیلمی چیرۆکییان له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵبژاردووه‌ که‌ ناوه‌کانی ئه‌وانه‌ش به‌م پێیه‌ی خواره‌وه‌یه‌: 

کورته‌ فیلمه چیرۆکییه‌‌کانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی: 

 

 1 ـ "زه‌لکاو" Bog Hole له‌ ده‌رهێنانی "تارفین ئایۆرسن" له‌ وڵاتی نه‌رویژ. 

2 ـ "چه‌رخ چه‌رخ" Cycle-Cycle له‌ ده‌رهێنانی "یونیچی کانایی" له‌ وڵاتی ژاپۆن.
 
3 ـ "ئه‌وینی سینه‌ما" In Love With Cinema له‌ ده‌رهێنانی "عسگه‌ر نۆراکان" له‌ وڵاتی قێرقیزستان. 

4 ـ "نۆ هه‌نگاو" Nine Steps له‌ ده‌رهێنانی "موسێس رۆمێرا" له‌ ئیسپانیا. 

5 ـ "لێره‌ی" You're Here له‌ ده‌رهێنانی "میخائیل پیلیسکۆ" له‌ وڵاتی رووسیا. 

6 ـ "ته‌پوتۆز" The Dust له‌ ده‌رهێنانی "دیل ریدیۆز" له‌ کۆماری لێتۆنی. 

7 ـ "رۆناڵدۆ" Ronaldo له‌ ده‌رهێنانی "ریسیپ بێزگۆز" له‌ وڵاتی تورکیا. 

8 ـ "که‌وشی بزماری" Cleats له‌ ده‌رهێنانی "عه‌بدوڵڵا شاهین" له‌ وڵاتی تورکیا. 

9 ـ "مایا" Maja له‌ ده‌رهێنانی "ماریانا یانکۆویچ" له‌ وڵاتی دانیمارک. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP