په‌رله‌مانی عێراق لەبارەی پرسی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا گفتوگۆ دەکات

- 8/12/2019 5:02:00 PM 1194 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە وەرزی سێیەمی یاساداناندا پەرلەمان لەبارەی پرسی مانەوەی سوپای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گفتوگۆ دەکات.

کەریم علێوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، "لە وەرزی سێیەمی یاساداناندا پەرلەمانی عێراق لەبارەی بونی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و دەستێوەردانەکانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە کارەکانی عێراق تاوتوێ دەکات".
چەندین دۆسیەی دیکەی گرنگ هەن کە پێویستە لە وەرزی داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا یەکلایی بکرێنەوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "چەندین دۆسیەی دیکەی گرنگ هەن کە پێویستە لە وەرزی داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا یەکلایی بکرێنەوە، لەوانە بونی سوپای تورکیا لە خاکی عێراقدا".
سەدان سه‌ربازی سوپای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی نزیك به‌غدا جێگیركراون

 

ئەو هەوڵەی پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدایە لە ئێستادا سەدان سه‌ربازی سوپای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی نزیك به‌غدا جێگیركراون، هاوکات لە چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراقدا لەوانە ئەنبار و کەی وەن لە کەرکوک سوپای ئەمریکا بونی هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP