نیوزلەندا 10 هەزار چەك لە هاوڵاتیانی دەكڕێت

- 8/12/2019 4:01:00 PM 1649 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش هێرشكردنە سەر دو مزگەوتەكەی شاری كرایس چەرچ، حكومەتی نیوزلەندا لە نوێترین هەنگاویدا 10 هەزار پارچە چەك لە هاوڵاتیانی دەكڕێت.

بە بڕی 208 ملیۆن دۆلاری نیوزلەندی چەك لە هاوڵاتیانی دەكڕێتەوە

لە نیوەی مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، حكومەتی نیوزلەندا هەستا بە جێبەجێكردنی پلانێك كە ماوەكەی شەش مانگە و تێچوەكەی دەگاتە ملیۆنان دۆلار، لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا نیوزلەندا چەك بە بڕی 208 ملیۆن دۆلاری نیوزلەندی چەك لە هاوڵاتیانی دەكڕێتەوە.

 

بەپێی ئەو پلانە، تا 20ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ حكومەتی نیوزلەندا رێژەی لەسەدا 95ی نرخی چەكەكان دەداتە هەر خاوەن چەكێك كە دەیەوێت بیفرۆشێتەوە.

تا ئێستا 10 هەزار و 242 چەك لە جۆری دەمانچە و كڵاشینكۆڤ رادەستكراوە

بەپێی رۆژنامەی گاردیان-ی بریتانی، لە مانگی تەمموزەوە تا ئێستا 10 هەزار و 242 چەك لە جۆری دەمانچە و كڵاشینكۆڤ لەگەڵ هەزار و 269 جۆی دیكەی چەك رادەستی پۆلیس كراوەتەوە لەسەر بنەمای لێخۆشبون (كە تێیدا پۆلیس لە خاوەن چەكەكان ناپرسێتەوە چۆن و بۆچی ئەو چەكانەیان دەستكەوتوە). 
 
رێكەوتی 15 ی ئازاری ئەمساڵ لەشاری کرایست چێرچ لە نیوزلەندا، هێرشبەرێکی بەرەگەز ئوستورالی هێرشێکی چەکداری کردە سەر دو مزگەوت و بەهۆیەوە 50 کەس کوژران و لانیکەم 30 هاوڵاتی نوێژخوێنش برینداربون.


نیشانەکردن :

#نیوزلەندا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP