سەرۆک کۆمار جەختدەكاتەوە لەسەر پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجیانی عێراق

- 8/12/2019 3:10:00 PM 1123 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 سەرۆك كۆماری عێراق جەختی لەسەر گرنگی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجیانی عێراق کردەوە و داواشیکرد بە مەبەستی گەڕانەوەیان بە سەلامەتی ئاسانکاری تەواو ئەنجامبدرێت.

ئاسانکاری تەواو بکرێت بۆ گەڕانەوەیان بەسەلامەتی بۆ خاکی نیشتمان

دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەمیانی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خالد عەتیە، سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە دوێنێ یەكشەممە داوایكرد "باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە حاجیانی عێراق بكرێت و  پاش بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ئاسانکاری تەواو بکرێت بۆ گەڕانەوەیان بەسەلامەتی بۆ خاکی نیشتمان".

ھەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ دابینکرنی کەشێکی ئارام بۆ میوانانی ماڵی خودا

لە هەمانكاتدا سەرۆک بەرھەم دوپاتیکردەوە "پێویستە گشت ھەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ دابینکرنی کەشێکی ئارام بۆ میوانانی ماڵی خودا لە پێناوی بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەجدا".

حاجیانی عێراق فەریزەی حەجیان بەبێ کێشە و گرفت بەجێگەیاندوە

لای خۆیەوە خالد عەتیە، ڕایگەیاند "حاجیانی عێراق فەریزەی حەجیان بەبێ کێشە و گرفت بەجێگەیاندوە، هاوكات پشتیوانیکردنی سەرۆک کۆماری بۆ کاری دەستەی حەج و عومرە بەرزنرخاند و ئاماژەی بەوەكرد "پشتوانیەكەی سەرۆك بەرهەم بوەتە پاڵنەرێکی باش بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری کە شایستەی حاجیانی عێراقی بێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP