لە هەڵەبجە زەمینلەرزە رویدا

- 8/12/2019 9:58:00 AM 4530 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 7 و 52 خولەك بە كاتی هەولێر، زەمینلەرزەیەك لە شاری هەڵبجە رویدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە كاتژمێر 7 و 52 خولەك بە كاتی هەولێر، زەمینلەرزەیەك بە گوڕی 3.8 پلە بە پێوەری رێختەر لە شاری هەڵەبجە رویدا".

لە ناوچە جیاوازەكانی دەوروبەری شارەكە هەستی پێكراوە

بەپێی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، زەمینلەرزەكە بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە دوری 29 كیلۆمەتر لە شاری هەڵەبجە رویداوە و لە هەندێك شوێنی ناوچەكە هەستی پێكراوە".


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP