بەپەلە

عێراق؛ لە یەك مانگدا دو هەزار و 800 قوربانی دەستی تیرۆر تۆماركراوە

- 8/11/2019 10:33:00 PM 2181 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری یەك مانگی قوربانیانی تیرۆر-ی لە عێراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند، تەنها لە مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵدا دو هەزار و 800 قوربانی هەیە.

هەزار كوژراو و دو هەزار و 800 بریندار

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتوە، تەنها لە مانگی كانونی دوەمی ساڵی 2019دا، لە ئاكامی كردەوە تیرۆریستیەكان هەزار كوژراو و هەزار و 800 بریندار تۆماركراون.

ئەوە لەكاتێكدایە دەسەڵاتدارانی عێراق رایانگەیاندوە، سەرەتای هاتنی رێكخراوی چەكداری داعش بۆ عێراق تا ئێستا بوە هۆی ئاوارەبونی زیاتر لە 140 هەزار دانیشتوی شارەكانی خواروی عێراق، كە تا ئێستاش پرۆسەكان بۆ دەستگیكردنی پاشماوەكانیان لەو شارانە بەردەوامە.

بەپێی ئامارە فەرمیەكان، پاش ساڵی 2008 كە هەشت هەزار كەس لە عێراق كوژران، ساڵی 2013 بە خوێناویترین ساڵ لە عێراق دادەنرێت.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP