هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

بە ڤیدیۆ.. یەكەم رۆژی جەژنی كەسوكاری ئەنفالكراوان

- 8/11/2019 7:46:00 PM 1940 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-نیگار عومەر

لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، کەسوکاری ئەنفالکراوان بیری ئازیزەکانیان دەکەن و حکومەت بەهۆکار دەزانن بۆ بەسزانەگەیاندنی ئەو کەسانەی دەستیان لەو پرۆسەیەدا هەبوە.

كەسوكارە بێسەروشوێنەكانمان لە یادمان ناچن

"ئەگەر چی جەژن بەڕێدەکەین و پیویستە کە بژین، بەڵام کەسو کارەکانمان کە تا ئیستا نازانین چیان لێ بەسەرهات لەیادمان ناچن"، ئەمە وتەی یەکیک لەو ژنانەیە کە هاوژینەكەی ئەنفالكراوە.

گەرچی جەژنیش دەكەین، بەڵام ئازارەكانمان لەم بۆنانەدا دەكولێنەوە

شازادەخان، دانیشتوی ڕزگاریە، بۆ خەندان دوا و وتی: "هەرگیز ئەنفال و کەسوکارەکانمان لەبیرناچێت ،ئەگەرچی پێویستە جەژنیش بکەین بەڵام زیاتر لەم بۆنانەدا ئازارەكانمان بیردەکەوێتەوە".

لە خەمی خوشك و برا ئەنفالكراوەكانمدا باوكم لە جێگا كەوتوە

پەرواس ئەحمەد، دانیشتوی ڕزگاری، کەچوار خوشک و برای لەگەڵ خیزانی باوکی لە پرۆسەی بەناو ئەنفالدا ئەنفالكراون لە وتەكانیدا بۆ خەندان ئاماژەی بەوەكرد: "باوکی بەهۆی خەفەتی خۆشک و براکانی دیکەی نەخۆشكەوتوە و ئیستا لەسەر جیگا کەوتوە".

لە درێژەی وتەكانیدا پەرواس وتی "ناتوانین هیچ کات باسی خوشك و براكانم بكەین، چونكە باوكم یەكسەر دڵی تەنگ دەبیت و دەگری".

ئەو كەسانەی هەمو رۆژیك ئێمەیان بێزاردەكرد ئێستا لە ریزی پێشەوە دادەنرێن

یەكێكی دیكە لە كەسوكارەكانی ئەنفالكراوان كە ناوی پەروین عەزیز-ە و دانیشتوی ڕزگاریە، 22 ئەندامی خێزانەكەی ئەنفالكراوە و لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ خەندان رایگەیاند "ئیمە دوای ئەوەش كە ڕزگارمان بو، بەڵام بەعس نەیاندەهێشت ئیسراحەت بکەین"، وتیشی "ئەو کەسانەی ئەو کاتە هەمو ڕۆژیک ئیمەیان بیزاردەکرد ئیستا موچەی ئەنفالكراوان وەردەگرن و لەلایەن حزبەکانەوە لەڕیزی پیشەوە دادەنرین".

پێویستە بژین و ژیان بەردەوامە

پەروین لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، "لەهەموکاتێکدا ئیمە کەس و کارە ئەنفالكراوەكانمان بیرناچیت بەڵام پیویستە بژین و ژیان بەردەوامە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP