بەپەلە

وەزیری ناوخۆ: نزیكه‌ی 14 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و ئەفسەری نەینەوا دەگەڕێنرێنەوە سەر كارەكانیان

- 8/11/2019 3:31:00 PM 1266 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ، یاسین ئه‌لیاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 14 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و ئەفسەری سه‌ر به‌ میلاكی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.
بڕیاریداوه‌ 13 هه‌زار و 900 كارمه‌ند و ئەفسەری لەكارلابراوی سه‌ر به‌ میلاكی پۆلیسی نه‌ینه‌وا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان

 

سایتی سۆمەریەنیوز بەپشت بەستن بە بەیاننامەیەكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە، "یاسین ئه‌لیاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، بڕیاریداوه‌ 13 هه‌زار و 900 كارمه‌ند و ئەفسەری لەكارلابراوی سه‌ر به‌ میلاكی پۆلیسی نه‌ینه‌وا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

هەر بە گوێرەی ئەو سایتە عێراقییە، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، یاسین ئه‌لیاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی وه‌زاری گه‌یشته‌ شاری موسڵ.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP