‎كۆسرەت ڕەسول جەژنی قوربان لە موسڵمانان پیرۆز دەكات

- 8/10/2019 9:50:00 PM 860 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاوكردەوە و راشیگەیاند،"‎ئومێدەوارم هاتنەوەی جەژنی قوربان كە جەژنی ئاشتی و برایەتی و قوڵبونەوەی دۆستایەتییە ببێتە مایەی ئاسودەیی و خۆشبەختی هەمو لایەك"

كۆسرەت رەسوڵ راشیگەیاند،"داواكارم لە سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان  بەگیانی برایەتی و خەباتگێڕانەو لێكتێگەیشتنی زیاترو یەكتر قبوڵكردن هەماهەنگی یەكتربن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمەكەمان"

دەقی پەیامەكە:

‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
‎بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆم لە موسڵمانانی جیهان و كوردستان بەگشتی و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و گشتی تێكۆشەرانی گەلی كوردستان بەتایبەت دەكەم.
‎ئومێدەوارم هاتنەوەی جەژنی قوربان كە جەژنی ئاشتی و برایەتی و قوڵبوونەوەی دۆستایەتییە ببێتە مایەی ئاسوودەیی و خۆشبەختی هەموو لایەك. هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا داواكارم لە سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان  بەگیانی برایەتی و خەباتگێڕانەو لێكتێگەیشتنی زیاترو یەكتر قبوڵكردن هەماهەنگی یەكتربن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمەكەمان.
‎جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاشتەی هەموو  لایەك دەكەم
‎هەربژین بۆ كوردو كوردستان


‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP