شاندێکی ئێران سەبارەت بە پرۆژەی سکەی شەمەندەفەر سەردانی عێراق دەکات

- 8/10/2019 9:03:00 PM 5240 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شاندێکی حکومەتی ئێران، سەبارەت بە تاوتوێکردنی دامەزراندنی سکەی شەمەندەفەری عێراق-ئێران سەردانی عێراقیان کردوە.


شاندەکەی ئێران بە سەرکردایەتی خەیوروڵا خادەمی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندی گواستنەوە و گەیاندنی ئێران  و رێکخراوی موستەزەفان سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقیان کردوە.


جێبەجێکردنی پرۆژەی سکەی شەمەندەفەری نێوان عێراق-ئێران کە بە شەلەمچە-بەسرە ناسراوە، لەلایەن ئێرانەوە دەستپێشخەری بۆکراوە، بڕیارە بەم نزیکانە بچێتە بواری جێنەجێکردن.


شاندەکەی ئێران ئاماژە بەوەشداوە، چاوەڕانی لایەنی عێراقین لە دەستنیشاکردنی ناوچەی خۆیان لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا، سەرجەم ئامادەکاریەکان لەلایەن ئێرانەوە جێبەجێکراوە.

ئەو رێڕەوە ئاسنینە، عێراق بە ئێرانی دراوسێەوە دەبەستێتەوە لە نیاون شارەکانی بەسرە و شەلەمچە، زیاتر لە دە ملیار ریالی ئێرانی تێدەچێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP