روداوێکی تەقەکردن لە مزگەوتێکی نەرویج رویدا

- 8/10/2019 8:32:00 PM 8984 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک لەمەوبەر روداوێکی تەقەکردن لە مزگەوتێکی ئۆسلۆ-ی پایتەختی نەرویج رویدا، بەهۆیەوە کەسێک برینداربو.

 هیچ ئاماژەیەکی بە شوناسی نەکردوە

 

پۆلیسی شاری ئۆسلۆ، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی راگەیاند، هیچ ئاماژەیەکی بە شوناسی نەکردوە.

تۆمەتبارەکە ئەندامی ئەنجومەنی مزگەوتەکە بوە

 

لەو باریەوە عیرفان موشتاق، کە لە راپۆرتێکی دەیلی مەیلدا بە "بەڕێوەبەری مزگەوتە کە" ناوی براوە، بە پۆلیسی راگەیاندوە، تۆمەتبارەکە ئەندامی ئەنجومەنی مزگەوتەکە بوە.

بە تۆمەتبارێکی سپی پێست ناوی هێنراوە

 

 

تا ئێستا ئاماژە هۆکاری تەقەکردنەکە و شوناسی تەقەکارەکە نەدراوە، تەنها بە "تۆمەتبارێکی سپی پێست" ناوی هێنراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP