بەپەلە

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە

- 8/10/2019 8:16:00 PM 1103 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،" بەهیوام حاجیان بەسەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانیان".

لەو پەیامەیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند،"بەهیوای ئەوەی خۆشی و شادییەكانی جەژن بەسەر هەمووانەوە بەردەوامییان هەبێت بەتایبەت گەلی كوردستان و ئەم جەژنەی بۆ ببێتە دەسپێكی قۆناغێكی نوێ لە ئارامی و چاكسازی و ئاشتەوایی".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی:

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لەهەموو لایەك دەكەم، بەهیوام حاجیان بەسەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانیان.

بەهیوای ئەوەی خۆشی و شادییەكانی جەژن بەسەر هەمووانەوە بەردەوامییان هەبێت بەتایبەت گەلی كوردستان و ئەم جەژنەی بۆ ببێتە دەسپێكی قۆناغێكی نوێ لە ئارامی و چاكسازی و ئاشتەوایی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP