ئەو دو منداڵەی هەڕەشەی کوشتن و سوتاندنیان لە سەر بو رزگار کران

- 8/10/2019 6:59:00 PM 9104 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ڕاگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر دا، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو دومنداڵەى کە هەڕەشەی کوشتن و سوتاندنیان لە سەر بو ڕزگار کراون.

 هەمو هەوڵێکیان خستوەتە گەڕ بۆ دۆزینەوە و رزگار کردنى ئەو دو منداڵەى کە ژیانیان لە مەترسیدا بوە

 

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ڕایگەیاند، لە سەر ڕاسپاردەی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر هەمو هەوڵێکیان خستوەتە گەڕ بۆ دۆزینەوە و رزگار کردنى ئەو دو منداڵەى کە ژیانیان لە مەترسیدا بوە.

توانیویانە دو منداڵەکە لەو دۆخە خراپەی تێکەوتبون رزگاریان بکەن و بیانبەنە خانەی نەوجەوانان لە هەولێر

 

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە داوە، دوای دو ڕۆژ هەوڵدان، توانیویانە دو منداڵەکە لەو دۆخە خراپەی تێکەوتبون رزگاریان بکەن و بیانبەنە خانەی نەوجەوانان لە هەولێر.

چارەسەری پێویست بۆ منداڵەکان کراون و ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە

 

رونیشیکردوەتەوە، کە دوای پشکنیکی پزیشکی، چارەسەری پێویست بۆ منداڵەکان کراون و ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە، لایخۆشیەوە بەڕێوبەرى گشتى چاودێرى کۆمەڵایەتى هەولێر، سوپاسى سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە هاوکاربون بۆ چارەسەرکردنى بابەتەکە.

ئەم روداوە لەکاتێکدایە، ماوەى چەند رۆژێکەى وێنەى ئەو دومنداڵە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوەتەوە و کاردەنەوەى جیاوازى بەدوادا هاتوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP