پسپۆرێکی سیاسی: واشنتن کوردەکانی بە تورکیا فرۆشتوە

- 8/10/2019 5:36:00 PM 9995 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پسپۆرێکی سیاسی لوبنانی رایدەگەیەنێت، ئەمریکا پشتی لە کوردەکانی سوریا کردوە و بە تورکیای فرۆشتونەتەوە.

ئەمریکا کوردەکان وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی بەکاردەهێنێت

 

 

حەسەن هەردان، پسپۆری سیاسی لوبنانی لەبارەی رێککەوتنی ناوچەی ئارامی سوریا لە نێوان تورکیا-ئەمریکا  دەڵێت" ئەمریکا کوردەکان وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی بەکاردەهێنێت".

دەبێت ئیتر لەو بارەیەوە بڕیاری خۆیان بدەن

 

 

هەردان ئاماژەشی بەوەداوە، پیشتر هێزەکانی سوریا دیموکرات گوێرایەڵی سیاسەتەکانی ئەمریکا دەبون لە پێناو ئەوەی یارمەتیان بدات لە پێکهێنانی کانتۆنێکی سەربەخۆ بۆ کوردەکانی سوریا و دەشڵێت" دەبێت ئیتر لەو بارەیەوە بڕیاری خۆیان بدەن".

هەفتەی رابردو، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە پێکهێنانی ناوچەی ئارام و رێرەوی ئاشتی لە سوریا گەیشتنە رێککەوتن، ئەردۆغان رایگەیاند ئەو پرۆسەیە بە پێكهێنانی ناوەندێكی كاری هاوبەش لەنێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و توركیا دەستپێدەكات.

داوی ئەو رێککەوتنەش، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی رێگەنادات داهاتوی پلانی ناوچەی ئارام لەگەڵ واشنتن هاوشێوەی رێگەی مەنبەج-ی لێبێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP