نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

- 8/10/2019 11:49:00 AM 16630 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120 هەزار و 400 دیناری عێراقی.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان لە شەقام سەیوان بەخەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 400  دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 133 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 146 ھەزار و 250 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21 ھەزار و 500 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10 هەزار و 500  دینارە.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 111 دۆلارە و نرخی 100 پاوەندیش بە 121 دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP