نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی لەسەدا 2 بەرزبوەوە

- 8/10/2019 10:14:00 AM 2041 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی لەسەدا 2 بەرزبوەوە، بۆ ئەو مەبەستەش کەمبونەوەی رێژەی نەوت لەعەمباری کڕین و فرۆشتنەکانی ئەوروپا و کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردن لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک رۆڵی بەرچاویان لەبەرزبونەوەی نرخی نەوتدا بینیوە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 1.15 دۆلار بەرزبوەوە، کە ڕێژەی لە سەدا  2 ی نرخی دواین مامەڵەیەتی و بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا 58.53 دۆلارە، ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردو بە ڕێژەی لە سەدا 5 نرخەکەی دابەزی. 
 نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی  1.96 دۆلار و ڕێژەی لە سەدا 3.7 بەرزبوەوە
 
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی  1.96 دۆلار و ڕێژەی لە سەدا 3.7 بەرزبوەوە و بەمەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی بوەتە  54.50 دۆلارە. 
ئەمە لەکاتێکدایە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە رێژەی گەشەکردنی خواستی نەوت لەکەمترین ئاستیدایە.

کەمبونەوەی رێژەی سودی نەوت لە ئەمریکا دەبێتە پاڵپشتێک بۆ بەردەوامی چالاکیەکانی جیهان و زیادبونی خواست لەسەر سوتەمەنی.
 
بنیامین لو، لێکۆڵەرێکی وەبەرهێنی نەوتی فیلیپ فیوچەرسی سەنگاپوری رایگەیاندوە، "کەمبونەوەی رێژەی سودی نەوت لە ئەمریکا دەبێتە پاڵپشتێک بۆ بەردەوامی چالاکیەکانی جیهان و زیادبونی خواست لەسەر سوتەمەنی."

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP