تیپێکی موزیکی فەرەنسی لە کاتی بانگی نوێژدا، موزیکەکەیان دەوەستێنن

- 8/9/2019 6:15:00 PM 11283 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تیپێکی موزیکی فەرەنسی، لە ئیستانبوڵ لە کاتی پێشکەشکردنی نمایشێکی موزیکی، بەهۆی دەنگی بانگی نوێژ لە بڵندگۆی مزگەوتێکەوە نمایشەکەیان دەوەستێنن، بەوهۆیەوشەوە ستایش و سوپاس دەکرێن لەلایەن خەڵکی ئەو شارەوە.

 بۆ رێزگرتن لە بانگەکە دەستبەجێ موزیکەکەیان دەوەستێنن

 

تیپی میوزیکی "پۆیل ئۆ براس" ی فەرەنسی لە شارێی تاقسیم لە ئیستانبوڵ لە کاتی نمایشێکیاندا گوێیان لە دەنگی بانگەکە دەبێت، بۆ رێزگرتن لە بانگەکە دەستبەجێ موزیکەکەیان دەوەستێنن.

خەڵکی ئێرە زۆر میهرەبانن لەگەڵمان

 

لەو باریەوە والاک، یەکێک لە موزیکژەنەکان بە رۆژنامەنوسانی وتوە" ماوەی چەند ساڵێکە لە تورکیا نمایش دەکەین، خەڵکی ئێرە زۆر میهرەبانن لەگەڵمان".

زۆر هەستیارین سەبارەت بە کلتور و نەریتی مسوڵمانەکان

 

"زۆر هەستیارین سەبارەت بە کلتور و نەریتی مسوڵمانەکان" والاک وای وتوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP