كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆتا وادەی وەرگرتنی لیستی قەوارە سیاسیەكانی راگەیاند

- 8/9/2019 3:05:00 PM 1752 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی لیژنەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، وادەی كۆتایی بۆ رادەستكردنی لیستی ئەو قەوارە سیاسیانەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەشداردەبن دیاریكراوە.

ریاز بەدران، وتەبێژی لیژنەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "رێكەوتی 1ی تشرینی یەكەمی 2019 دوا وادە دەبێت بۆ رادەستكردنی ناو و لیستی ئەو قەوارە سیاسیانەی لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەشداریدەكەن".

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی كۆتایی تۆماركردنی هاوپەیمانی قەوارە سیاسیەكان لە هەڵبژاردنەكەدا دیاریكردوە، كە دەكەوێتە رێكەوتی 10ی تشرینی یەكەم.

هاوكات وتەبێژەكەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان داوای لە سەرجەم قەوارە سیاسیەكان كرد، بە مەبەستی ئامادەكردن و پێشكەشكردنی لیستی قەوارەكانیان بە كۆمسیۆن، دەستوبرد بكەن و لە وادەی دیاریكراو دوانەكەون.

بڕیارە لە رێكەوتی 1ی نیسانی ساڵی داهاتودا، هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بە پارێزگای كەركوك-ەوە ئەنجامبدرێت.

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP