بە وێنە.. كۆمەڵە خانوە جیاوازەكەی رۆتەردام

- 8/9/2019 1:08:00 PM 13912 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەم نین ئەو باڵەخانانەى کە بە دیزاینەکانیان توشی سەرسوڕمانمان دەکەن، ژمارەى باڵەخانەکانى جیهان زۆرن، بەڵام کەمن ئەو باڵەخانانەى بە سەلیقەیەکى ئەندازیارى جیاواز دروستکرابن.

لەشارى رۆتردام لە وڵاتى هۆڵندا، کۆمەڵێک باڵەخانەی جیاواز بەرچاوى خەڵک و گەشتیارانى ئەو شارە دەکەوێت، ئەوانیش کۆمەڵە خانوە شەش پاڵوەکانن، کە بە هونەرێکى ئەندازەیى سەرنجڕاکێش بونیاد نراون.

ئەم خانوانە لە ساڵى 1974 دەست بە نمونەى تاقیکاریان کراوە و لە ساڵى 1977 یەکەمین کۆمەڵە خانویان بنیاد نراون، کۆى پڕۆژەکە، لە لایەن ئەندازیارى هۆڵندى، پیت بڵوم، بنیاد نراوە ونەخشەیان بۆ کێشراوە.

بڵۆم، ویستی هەبوە کەڕوبەرێکى زۆر لەنێو خانوەکاندا جێبکاتەوە و نشینگەیەکى چڕ بونیاد بنێت.

شێوە خانوە کان وەک و گوندێک وایە لەناو جەنجاڵى شارێکدا و ماڵەکان وەک درەخت دەردەکەون لە ڕوکاریاندا.

ناوەوەى خانوەکان لە سێ قات پێکدێت، قاتى یەکەمیان هۆڵێکى گەوڕەو چێتخانەیەکى کراوە یە، قاتى دوهەمى پێکدێت لە دو ژورى نوستن و گەرماوێک، هەرچى قاتى سێیەمیەتى وەک باخچەیەکى بچوک بەکارى دێنن.

لە ساڵى 2006 وە مۆزەخانەیەکى پارچەکانى یارى شەتڕەنجیان تێدا کراوەتەوە.

ڕۆژانە ژمارەیەکى زۆر لە گەشتیاران، سەردانى خانوەکان دەکەن و لەگەڵ ئەو بینا سەرنجڕاکێشانەدا، وێنەى یادگارى دەگرن.


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP