بەغدادی توركمانێك دەكاتە جێگری خۆی

- 8/9/2019 8:35:00 AM 10313 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پێگەی ئەلكترۆنی داعش بڵاویكردەوە، كە ئەبوبەكر بەغدادی، سەرۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، توركمانێكی بە جێگری خۆی دەستنیشان كردوە.

پێگەی ئەلمەغریبی بڵاویكردوەتەوە، ئەبوبەكر بەغدادی، سەرۆكی رێكخراوەكە، عەبدوڵا قارداش كە توركمانێكی خەڵكی تەلەعفەرە بە جێگری خۆی دەستنیشان كردوە.

لەلایەكی دیكەوە، فازل ئەبو رەغیف، شارەزای ئاسایشی عێراق بڵاویكردوەتەوە لە كاروباری رێكخراوە توندڕەوەكان لە تویتێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەكردوە كە عەبدوڵا قارداش دەرچوی کۆلێژی ئیمام ئەعزەمە لە شاری موسڵە، لە ئەبو عەلا عەفری، كەسی دوەمی ناو داعش كە ساڵی 2016 كوژرا نزیكایەتی هەبوە و لەماوەكانی رابردودا لە زیندانی بوکای پارێزگای بەسڕە زیندان بوە، هەر بە وتەی رەغیف، قارداش دادوەری شەرعی گشتی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە بوە.
ئەبوبەكر بەغدادی بەهۆی بۆردومانی موشەكیی هێزە ئاسمانییەكانەوە پارچەیەك بەر بڕبڕەی پشتی كەوتوە و بەو هۆیەوە توشی شەلەل بوە

 

لای خۆشیەوە ئەبو عەلی بەسری، سەرۆكی دەزگای ئیستخباراتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندوە كە بەغدادی لە سوریایە.

ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئەبوبەكر بەغدادی بەهۆی بۆردومانی موشەكیی هێزە ئاسمانییەكانەوە پارچەیەك بەر بڕبڕەی پشتی كەوتوە و بەو هۆیەوە توشی شەلەل بوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP