بەپەلە

فراكسیۆنی یەكێتی خوێندکاره‌ یه‌که‌مه‌کانی که‌رکوک خه‌ڵاتدەكات

- 8/8/2019 11:15:00 PM 1636 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/8/2019 نوێنه‌رانی که‌رکوک لە فراکسیۆنی سەوز له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ رێوڕه‌سمێکدا خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌خشییه‌ خوێندکاره‌ یه‌که‌مه‌کانی سه‌ر ئاستی پارێزگای که‌رکوک- خوێندنی کوردی و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و به‌ڕێوه‌به‌ری ژماره‌یه‌ک خوێندنگا که‌ زۆرترین رێژه‌ی ده‌رچونیان هه‌یه‌.
ئێوه‌ سه‌رکرده‌کانی دواڕۆژی ئه‌م وڵاته‌ن و شانازیتان پێوه‌ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ی ئێوه‌ به‌ ده‌ستتان هێناوه‌ بەلای ئێمه‌وه‌ زۆر بایه‌خداره‌

 

مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ وته‌یه‌کدا وێڕای پیرۆزبایی خۆی و فراكسیۆنەكەی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ خوێندکاره‌ سه‌رکه‌وتوه‌کان رایگەیاند،"ئێوه‌ سه‌رکرده‌کانی دواڕۆژی ئه‌م وڵاته‌ن و شانازیتان پێوه‌ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ی ئێوه‌ به‌ ده‌ستتان هێناوه‌ بەلای ئێمه‌وه‌ زۆر بایه‌خداره‌، چونکه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌رکوک له‌ هه‌مو روه‌کانه‌وه‌ به‌ بارودۆخێکی دژواردا تێده‌په‌ڕێت، که‌چی ئێوه‌ توانیتان به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا سه‌ربکه‌ون".

مەریوان نادر ڕۆڵی خانه‌واده‌ی خوێندکار سه‌رکه‌وتوه‌کانی به‌رز نرخاند له‌وه‌ی هۆکاری سه‌ره‌کین له‌ پشتی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی ڕۆڵه‌کانیان و وتیشی،"سوپاسی مامۆستایانی خوێندنی کوردی دەكەم له‌پای هه‌وڵ و دڵسۆزییان له‌خزمه‌تکردنی ڕه‌وتی په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌کانی دواڕۆژ به‌ گشتی و سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی خوێندنی کوردی به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ خوێندنی کوردی له‌ که‌رکوک له‌ نێوان دو به‌رداشی هه‌رێم و به‌غدادا فه‌رامۆش کراوه‌". 

 

 

 

 


نیشانەکردن :

#كه‌ركوك #یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP