وەزارەتی دارایی خەرجكردنی تریلیۆنێك و 200 ملیار دینار لە داهاتی بەسرە رادەگەیەنێت

- 8/8/2019 11:07:00 PM 10547 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، تا سەرەتای مانگی ئاب نزیكەی یەك تریلۆن و 200 ملیار دینار لە داهاتی بەسڕە خەرجكراوە.

لە راگەیەندراویكیدا، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردوەتەوە "لەپێناو گەشەپێدانی پارێزگای بەسڕە و خزمەتكردنی كەرتی وەبەرهێنانی ئەو پارێزگایە، كۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی لە داهاتەكەی خەرجكراوە دەكاتە نزیكەی تریلیۆنێك و 200 ملیار دینار".

بەپی راگەیەندراوەكە، "كۆی گشتی ئەو بڕە پارە  خەرجكراوە لە موچە و خزمەتگوزاریە ئاساییەكان و كاروبارەكان پێترۆدۆلار كە لەلایەن فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی داراییەوە تۆماركراوە، گەیشتوەتە 1,134,844,366,495 دینار، كە بە نزیكەیی گەیشتوەتە یەك تریلیۆن و 200 ملیار دینار".

خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بەمشێوەیە دابەشكراوە:

- موچە                                                           523,197,396,094          ملیار دینار
- كاروبارە ئاساییەكان                                            50,607,890,401           ملیار دینار
- وەبەرهێنان                                                    294,483,000,000          ملیار دینار
- گەشەپێدانی ناوچەكە                                          56,139,000,000         ملیار دینار 
- پێترۆدۆلار                                                     238,344,000,000           ملیار دینار
- بودجەی كاركردن/پێترۆدۆلار                                198,000,000,000           ملیار دینار
- پارەی بەڵێندەران                                               68,556,080,000           ملیار دینار

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی شەفافیەت و وەڵامدانەوەی سەرجەم دەنگۆ ناراستەكان، بڕە پارەی خەرجكراوی تایبەت بە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە و پارێزگاكانی عێراق بڵاودەكاتەوە.

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP