هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

ئەنقەرە: رێگەنادەین ئەنجامی ناوچەی ئارام هاوشێوەی رێككەوتنی مەنبەج بێت

- 8/8/2019 6:15:00 PM 2733 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی رێگەنادات داهاتوی پلانی ناوچەی ئارام لەگەڵ واشنتن هاوشێوەی رێگەی مەنبەج-ی لێبێت.

رێگەنادەین پرۆسەكە دوابخرێت

مەولود چاوشئۆغڵو، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی لێدوانێكیدا رایگەیاند "ئەنقەرە رێگەنادات پرۆسەی بنیادنانی ناوچەی ئارام ببتە دوابخرێت و ئەنجامەكەی هاوشێوەی ئەنجامی رێككەوتنی مەنبەج بێت".

ئاماژەی بەوەشكرد "رێككەوتن لەسەر ناوچەی ئارام كە لەنێوان بەرپرسانی سەربازی توركیا و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەنجامدرا، سەرەتایەكی زۆر باش بو".

كۆبونەوەی لوتكە سەبارەت بە سوریا ئەنجامدەدرێت

لە لایەكی دیكەوە چاوشئۆغڵو رایگەیاند "لە رێكەوتی 11ی ئەیلولی ئەمساڵدا، كۆبونەوەی لوتكە لەنێوان سەرۆكانی روسیا و توركیا ئێران سەبارەت بە رەوشی سوریا ئەنجامدەدرێت".

رێككەوتنی نەخشەی مەنبەج كە لەنێوان هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكان و توركیا ئەنجامدرا، تێیدا بڕیاردرابو لەسەر چونەدەرەوەی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە شاری مەنبەج، بەڵام لە ئێستادا توركیا واشنتن بە پابەندنەبون بە پەیمانەكانی تۆمەتباردەكات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP