لە ئەمریکا پۆلیس بەهاناى منداڵێکى برسیەوە دەچێت

- 8/8/2019 12:55:00 PM 8552 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ویلایەتى فلۆریدای ئەمریکا منداڵیک بەهۆى ئەوەی برسیبوە پەیوەندى بە 911 ەوە کردوە و داواى پیتزای لێکردون.
منداڵێکى تەمەن پێنج ساڵان پەیوەندى پێوەکردون و پێیوتون، کە برسیەتى

 

پۆلیسى ستانفۆرد لە ویلایەتى فلۆریدای ئەمریکا بڵاویکردەوە، منداڵێکى تەمەن پێنج ساڵان پەیوەندى پێوەکردون و پێیوتون، کە "برسیەتى"، ئەوانیش خێرا پیتزایەکى بۆ دەکڕن و دەیبەن بۆ ئەو ناونیشانەى کە منداڵەکە پێیوتون.
منداڵەکە تەنھا بەهۆى برسیبونیەوە تەلەفۆنى بۆ پۆلیس کردوە، چونکە لەوکاتە خوشکەکەى سەرقاڵ بوە

 

کاتێک پۆلیس دەگەنە شوێنەکە، منداڵەکە دەبینن لەگەڵ خوشکێکى تەمەن 15 ساڵیدا لەماڵەوەیە و هەمو شتێک ئاساییە و هیچ شتێک روینەداوە، منداڵەکە تەنھا بەهۆى برسیبونیەوە تەلەفۆنى بۆ پۆلیس کردوە، چونکە لەوکاتە خوشکەکەى سەرقاڵ بوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP