سلێمانى؛ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت په‌یمانگایەکیان داخست

- 8/8/2019 11:46:00 AM 2897 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئارایشتگایه‌كی خانمان‌ داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت، شوێنه‌كه‌ پابه‌ندی مه‌رجه‌كانى كاركردن نه‌بوه‌ بۆیه‌ داخراوه‌.

به‌پێى راپۆرتێكى لیژنه‌ى ئارایشتگاكانى سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى،  به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن په‌یمانگاى راوێژ بۆ جوانكارى ئافره‌تان داده‌خرێن.

له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ په‌یمانگاى ڕاوێژ له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیاران به‌ناوى خوازراوى ئارایشتگایه‌كى دیکە كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات و بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات به‌ به‌شداربوانى په‌یمانگاكه‌ كه‌ بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌كوردستان و عێراقیشدا بونى نیه‌.

به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی په‌یمانگاى ڕاوێژ داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌بێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP