گالاکسى Note 10 نمایشکرا

- 8/8/2019 11:14:00 AM 3240 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیاى سامسۆنگ، شەوی حەوتی ئاب لە ئاهەنگێکدا نوێترین بەرهەمى خۆى Galaxy note 10  نمایش کرد، بەرهەمە نوێکە چەند جۆرێکى جیاوازى نۆت لەخۆدەگرێت، لەوانە Note 10, Note 10 Plus and Note 10 5G.

ئەو بەرهەمە نوێیەى سامسۆنگ، جیاوازتر لە بەرهەمەکانى دیکەى دەردەکەوێت و خاوەنى کۆمەڵێک تایبەتمەندیە کە لەبەرهەمەکانى دیکەى گالاکسى جیای دەکاتەوە.

گالاکسیە نوێیەکە دیزاینێکى سەرنجڕاکێشى هەیە و خاوەنى سێ کامێرایە لەپشتەوە و کوالێتى ڤیدیۆیى 4k هەیە.

مۆبایلەکە خاوەنى پێنوسێکى زیرەکە کە ئاسانکارى دەکات بۆ بەکارهێنەران بۆ وێنەکێشان و نوسین و کارى گرافی لەسەر مۆبایلەکە.

گالاکسیە نوێیەکان خاوەنى سکرینى قەبارە گەورەن، بە چەشنێک نۆت 10 سکرینەکەى 6.3 و نۆت 10 پلەس-یش  6.8.

نۆت 10 رامەکەى 8 گێگایە و بڕگەکەى 256 گێگایە و پشتگیرى بڕگەى دەرەکى ناکات، پاتریەکەى 3500 میلى ئەمپێرە، نرخەکەى بە 949 دۆلار دیاریکراوە.

نۆت 10 پڵەس رامەکەى 12 گێگایە و دوجۆر بڕگەى 256 گێگاو 512 گێگاى بەردەستە، پاتریەکەى 4300 میلى ئەمپێرە، پشتگیرى بڕگەى 1 تێرابایتى دەکات، نرخەکەى بە 1099 دۆلار دیار یکراوە.

کۆمپانیاى سامسۆنگ  مانگى داهاتوى دەستنیشان کردوە بۆ ئەوەى بیانخاتە بازاڕەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP