لەکالیفۆرنیا پیاوێک پاش دزیکردن چوار کەس بەچەقۆ دەکوژێت

- 8/8/2019 10:20:00 AM 1705 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پیاوێک پاش ئەوەی هەوڵی دزیکردن دەدات، لەمۆڵێکی باشوری کالیفۆرنیا بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بەچەقۆ هێرشی کردۆتە سەر خەڵکی و بەهۆیەوە چوار کەسی کوشتوە.

بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، پیاوێک پاش ئەوەی هەوڵی دزیکردن دەدات، لەمۆڵێکی باشوری کالیفۆرنیا بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بەچەقۆ هێرشی کردۆتە سەر خەڵکی و بەهۆیەوە چوار کەس دەکوژێت.

جگەلەوە، بەگوێرەی پۆلیسی کالیفۆرنیا، لەهەردو ناوچەی ( گاردن گرۆڤ و سانتا ئانا) هەمان تۆمەتبار دو کەسی دیکە بەچەقۆ بریندار کردوە و برینەکەیان سەختە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، توندوتیژییەکان دوێنێ شەو رویانداوە پاش ئەوەی تۆمەتبار دو کەسی لەیەکێک لەنهۆمەکانی گاردن گرۆڤ کوشتوە.

هاوکات، بکوژەکە کە لەگاردن گرۆڤ دەژی، لەکاتی دزیکردن لە رێستۆرانتێکی ژێر مۆڵەکەدا کەسێکی دیکەی کوشتوە.

هەروەها، هەمان بکوژ لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی کوشتوە.

هاوکات پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکردوە کە بکوژەکەیان دەستگیرکردوە و لێکۆڵینەوەی وردی لەگەڵدا دەکەن.

نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP