بەپەلە

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا بەنزیکەی لەسەدا 5 دابەزی

- 8/8/2019 9:40:00 AM 2000 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەهۆی زیادبونی رێژەی چاوەڕواننەکراوی نەوتی خاوی ئەمریکا لەعەمبارەکانداو کەمبونەوەی خواستی نەوت لەئەنجامی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و چین و نزیکبونەوەیان لەجەنگی بازرگانی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو و بەڕێژەی لەسەدا 4.5 دابەزی.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت  2.71 دۆلار دابەزی

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت2.71 دۆلار دابەزی، کە ڕێژەی لەسەدا 4.6ی نرخی دواین مامەڵەیەتی و بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە 56.23 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، 
لەمانگی ئەپرلی ساڵی رابردوەوە نرخی نەوتی برێنت رێژەی لەسەدا 24.5%ی نرخەکەی کەمیکردوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا  2.54 دۆلار دابەزیوە
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 2.54 دۆلار و  رێژەی لە سەدا  4.7  دابەزیوە، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکسای لە 51.09  دۆلاردا جێگیربوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا بەهۆی ئەگەری جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین وەک دو گەورەترین ئابوری جیهان، نرخی نەوتی خاو کەمترین ئاستی خۆی لەماوەی شەش مانگی رابردودا تۆمارکرد و نرخی زێڕیش بەرزبونەوەی چاوەڕوان نەکراوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا بەهۆی زیادبونی رێژەی بەرچاوی نەوتی ئەمریکا لەعەمبارەکاندا نرخی نەوتی خاو هێندەی تر دابەزی.

جگەلەوە، کەمبونەوەی خواست و ئەو زیانەی بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئەمریکا و چین بەر ئابوری جیهانی کەوتوە کاریگەرییان لەسەر نرخی نەوت هەبوە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP