بەپەلە

15حزبی کوردستان کار بۆ دروستکردنی لستێکی ھاوبەش دەکەن بۆ کەرکوک

- 8/8/2019 12:39:00 AM 3763 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

15 حزبی سیاسی كورد، به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی لیستێكی هاوبه‌ش بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره‌ كار ده‌كه‌ن.

گفتوگۆكان له‌ به‌رده‌وامیدایه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ شاری كه‌ركوك، نوێنه‌رانی 15 لایه‌نی سیاسی كورد به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی لیستێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی ئه‌و شاره‌ كۆبونه‌وه‌ و رایانگه‌یاند، گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی ئه‌و لیسته‌ هاوبه‌شه‌ له‌ به‌رده‌وامیدایه‌.

سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی 35 ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان هاوڕان

پاش كۆبونه‌وه‌كه‌، له‌میانی‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ به‌وه‌كرا "لایه‌نه‌ كوردیه‌كانی كه‌ركوك سه‌رجه‌میان هاوڕان له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 35 له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و كه‌ركوكیش له‌گه‌ڵیاندا، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردودا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌".

هاوكات راشگه‌یه‌ندرا "حزبه‌ كوردیه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی به‌شداریركردنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردیه‌كانی كه‌ركوك به‌ یه‌ك لیست و هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌میان به‌ یه‌ك ده‌نگ برۆنه‌ ناو هه‌ڵبژرادنه‌كه‌وه‌"، له‌ هه‌مانكاتدا پاراستنی ئارامی شاری كه‌ركوك و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و شاره‌ دوپاتكرایه‌وه‌.

ئه‌وه‌له‌كاتێكدایه‌، بڕیاره‌ رێكه‌وتی‌ 1ی نیسانی ساڵی  داهاتو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و پارێگای كه‌ركوك پێكه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت.

 


نیشانەکردن :

#كەركوك

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP