پۆمپیۆ: پێشوازی لە هاریكاریەكانی بریتانیا دەكەین بۆ پاراستنی كەنداو

- 8/7/2019 9:15:00 PM 1161 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پێشوازی لە بڕیارەكەی بریتانیا دەكات سەبارەت بە بەشداریكردنی لە هاوپەیمانی تایبەت بە پاراستنی ئازادی هاتوچۆ لە كەنداو.

واشنتن پێشوازی لە هەنگاوەكەی بریتانیا دەكات

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ هاوتا بریتانیەكەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و لەمیانی لێدوانەكەیدا پۆمپیۆ رایگەیاند "واشنتن پێشوازی لە هەنگاوەكەی بریتانیا دەكات بۆ بەشداریكردنی لە پاراستنی ئازادی هاتوچۆ لە گەروی هورموز".

هیوادارین بریتانیا بەرامبەر ئێران هەنگاوی زیاتر بنێت

ئاماژەی بەوەشكرد "ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هیواخوازە بەرامبەر هەڵسوكەوتە تێكدەرانەكانی ئێران، بریتانیا هەنگاوی زیاتر بنێت لە ئەنجامدانی لێپێچینەوەی زیاتر لەگەڵ ئەو وڵاتەدا".

لای خۆیەوە دۆمینیك راب، وەزیری دەرەوەی شانشینی یەكگرتوی بریتانیا دوپاتیكردەوە "لەندەن خواستی لەسەر كەمكردنەوەی هۆكارەكانی گرژی و ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە هەیە"، وتیشی "گرنگە لە گەروی هورموز ئارامی ئازادیەكانی هاتوچۆ گرەنتی بكرێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP