"گیانبازیت بە ژیانی خۆتەوە کرد لە پێناو رزگارکردنی خەڵکانی دیکە"
پۆلیسی بریتانیا سوپاسنامە ئاراستەی کوڕە پەنابەرێکی کورد دەکات

- 8/7/2019 3:27:00 PM 23522 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی رێکەوتی 27 ی مانگی رابردو ئاکام عەلی، کوڕە پەنابەرێکی کورد لە شاری ستافۆردشایەری بریتانیا گیانی خۆی خستە مەترسیەوە و ژیانی 4 کەسی لە مردن رزگار کرد، ئەمرۆ لەلایەن پۆلیسی شارەکەوە نامەیەکی سوپاسگوزاری بەرامبەر ئەو کارەی ئاراستەکرا.

ویستم خۆم نامەیەکت بۆ بنوسم و سوپاست بکەم لەبەرامبەر ئەو کارە پاڵەوانبازیەی ئەنجامتدا

 

لە نامەکەدا کە لەلایەن پۆلسیسی سەرکار جێف مور-ەوە نوسراوە تیایدا هاتوە" ویستم خۆم  نامەیەکت بۆ بنوسم و سوپاست بکەم لەبەرامبەر ئەو کارە پاڵەوانبازیەی ئەنجامتدا لە رێکەوتی 27 ی تەموز".

 

 

هەرچەندە لە سەرەتادا بەگوێرەی وتەی چەند شایەتحاڵێک، باس لەوە کرا کە گیانی 7 کەسی لە مردن رزگارکردوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی شارەکەوە رزگاربونی 4 کەس و سەگێک پشتراست کراوەتەوە".

 ئاشکرایە ئەگەر تۆ دەستپێشخەریت نەکردایە ئەنجامەکەی خراپتر دەبو

 

" تۆ بەرونی مەترسیەکە لەبارچاوگرت و بینیت چەند کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیریان خواردوە، ئاشکرایە ئەگەر تۆ دەستپێشخەریت نەکردایە ئەنجامەکەی خراپتر دەبو" لە نامەکەی پۆلیسدا وا نوسراوە.

هەمو کەسێک وەک تۆ ژیانی خۆی ناخاتە مەترسیەوە

 

هەروەها نوسراویشە"هەرچەندە زۆر کەس دەلێن لە کاتی روداوێکی وادا سەلیقەی خۆیان دەخەنە گەڕ، بەڵام هەمو کەسێک وەک تۆ ژیانی خۆی ناخاتە مەترسیەوە".

دەستوبردت کرد و بەبێ هیچ دودڵیەک گیانبازیت بە ژیانی خۆتەوە کرد لە پێناو رزگارکردنی ژیانی خەڵکانی دیکە

 

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا ستایشی چاونەترسی ئاکام عەلی کراوە و نوسراوە" لەگەڵ هەمو ئەوانەشدا تۆ دەستوبردت کرد و بەبێ هیچ دودڵیەک گیانبازیت بە ژیانی خۆتەوە کرد لە پێناو رزگارکردنی ژیانی خەڵکانی دیکە".

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP