سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

- 8/7/2019 11:24:00 AM 64383 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی موچەی بەردەوامدەبێت و سبەی پێنجشەممە موچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی راگەیاند، سبەی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان  و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسیەکان و موچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی  دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا حەوت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها چوار موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP