نرخی زێڕ لەماوەی شەش ساڵی رابردودا گەیشتە بەرزترین ئاست

- 8/7/2019 10:46:00 AM 25153 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی‌ یەك ئۆنسە زێر لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەشێوەیەکی خێرا بەرزبوەوە و یەک ئۆنسە گەیشتە 1488 دۆلار.

محەمەد حسێن، لە زەڕەنگەری‌ نیاز لە سلێمانی‌ بەخەندان-ی‌ راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ نرخی‌ ئۆنسەیەك زێڕ بە 1488 دۆلارە و نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عەیاری‌ 18 بە 212 هەزار دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عەیاری‌ 21 بە 245 هەزار دینار و نرخی‌ یەك لیرە بە 310 دۆلارە.

محەمەد حسێن دەشڵێت، لە ماوەی شەش ساڵی رابردودا نرخی زێڕ نەگەیشتوەتە ئەو نرخەی ئێستا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP