نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوەبینی

- 8/7/2019 10:42:00 AM 1430 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ سەپاندنی گومرگی زیاتر بەسەر كاڵاكانی چین و دروستبونی دودڵی بەرامبەر خواستی نەوت لەلایەن دو گەورەترین ئابوری جیهانەوە، زیانی بەئابوری جیهان گەیاندوە و بەهۆیەوە  نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوەبینی.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 19 سەنت دابەزی

 بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 19 سەنت دابەزی، کە ڕێژەی لەسەدا 0.32ی نرخی دواین مامەڵەیەتی و بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە 58.75 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەمەش لەکاتێکدا هەینی رابردو بەڕێژەی لەسەدا سێ نرخەکەی بەرزبوەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا  12 سەنت دابەزیوە

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 12 سەنت و  رێژەی لە سەدا 0.22  دابەزیوە، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکسای لە     53.51 دۆلاردا جێگیربوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا بەهۆی ئەگەری جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین وەک دو گەورەترین ئابوری جیهان، نرخی نەوتی خاو کەمترین ئاستی خۆی لەماوەی شەش مانگی رابردودا تۆمارکرد و نرخی زێڕیش بەرزبونەوەی چاوەڕوان نەکراوی بەخۆیەوە بینی،  ئەوەش وەک کەرەستەیەکی گونجاو بۆ هێشتنەوە و هەڵگرتنی لەکاتی جەنگی بازرگانیدا.


نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP