بەپەلە

ئەو زیاندانییە برازیلییەی روخساری وەک کچەکەی خۆی گۆڕی کۆتای بەژیانی خۆی هێنا

- 8/6/2019 11:23:00 PM 17576 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەرپرسانی زیدانی (بانگو 3) لەبرازیل رایانگەیاند ئەو زیندانیەی کەخۆی کرد بە کچ بۆ دەربازبون کۆتای بەژیانی خۆی هێناو بەمردویی دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی نیوز، کلۆڤینۆ سیلڤای تەمەن 42 ساڵ کە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانە و بە 73 ساڵ و 10 مانگ زیندانی سزادراوە دوای شکستهێنانی بۆ دەربازبون لەڕێگەی گۆڕینی شێوەو روخساری بۆ شێوەی ئافرت ئەمڕۆ بەمردویی لەزیندانی بانگۆ 1 لە ریۆ دیژانریۆ دۆزرایەوە.

پێشتر سیلڤای بەهۆی هەوڵی راکردنەوە بۆ زیندانی بانگۆی 1 گوازراوەتەوە و لەوێ هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
خراوەتە ژوری تاکەکەسییەوە

میدیاکانی برازیلیش بڵاویانکردەوە پاش گواستنەوە لەزیندانە نوێیەکە خراوەتە ژوری تاکەکەسییەوە.

دوێنێ دوشەممە هەواڵەکە تەواوی میدیاکانی دونیای تەنی و وا بڵاوکرایەوە کەلەشاری ریۆ دیژانریۆی برازیل زیندانییەک کەبازرگانی مادە هۆشبەرەکانە، شێوە و روخساری خۆی دەگۆڕێت بۆ شێوەی ئافرەت و لەو ڕێگەیەوە هەوڵی دەربازبون دەدات، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکەوە دەستگیردەکرێت و هەوڵەکەی شکست دەهێنێت.

بەگوێرەی بەرپرسانی زیاندانەکە کە وێنەیەکی ڤیدیۆیی تۆمەتبارەکەیان بڵاوکردۆتەوە، زیندانەکە شێوەیەکی پلاستیکی ئافرەت و جلوبەرگی ژێرەوە و بلوزێکی ئافرەتانی بەکارهێناوە و بەتەواوەتی روخساری خۆی گۆڕیوە. 

وەک لەوێنە ڤیدیۆییەکەدا دیارە، زیندانە تەمەن 42 ساڵەکە یەک لەدوای یەک پارچە جلەکانی بەری لادەبات تا روخساری ئاسایی خۆی دەردەکەوێت.

زیندانیکراوەکە لە زیندانی ( بانگۆ 3) ی ریۆ دیژانریۆ زیندانی کراوە و کارەکەی لەڕێگەی کچە تەمەن 9 ساڵانەکەیەوە ئەنجامداوە و لەکاتی سەردانیکردنی پێویستیییەکانی بۆهێناوە.

ئەو بازرگانەی ماددە هۆشبەرەکان بەهۆی بەقاچاغبردنی مادەی هۆشبەر و نانەوەی ئاژاوە سزای 73 ساڵ و 10 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP