بەپێشنیاری ئەمریکا چین چاودێری کەشتییەکان لەکەنداودا دەکات

- 8/6/2019 8:35:00 PM 4013 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەسەر پێشنیاری ئەمریکا و لەچوارچێوەی پلانە سەربازییەکەی بۆ کەنداو، چین رێگەی پێدەدرێت چاودێری کەشتییە بازرگانییەکانی خۆی بکات لەئاوەکانی کەنداودا.
رێگەی پێدەدرێت چاودێری کەشتییە بازرگانییەکانی خۆی بکات لەئاوەکانی کەنداودا

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە باڵوێزی چین لەئیمارات رایگەیاندوە لەسەر پێشنیاری ئەمریکا و لەچوارچێوەی پلانە سەربازییەکەی بۆ کەنداو، چین رێگەی پێدەدرێت چاودێری کەشتییە بازرگانییەکانی خۆی بکات لەئاوەکانی کەنداودا.

لەوبارەیەوە  نی جیان باڵوێزی چین لەئیمارات بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "ئەگەر دۆخەکە زۆر خراپ بێت، لەسەر پێشنیاری ئەمریکا، بیر لەچاودێریکردنی کەشتییە بازرگانییەکانی خۆمان دەکەینەوە لە ئاوەکانی کەنداودا."

پاش روداوی دەستبەسەرداگرتن و هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان لەکەنداودا، لەئێستادا حکومەتی واشنتن لەهەوڵی راکێشانی وڵاتانی دیکەدایە بۆ ناو ئەو هاوپەیمانێتییە سەربازییەی کە پلانی بۆداناوە و بەناوی پاراستنی ئاسایشی کەنداو کاری لەسەر دەکات.

ئەوەش رون نیە کە ئایا ئەمریکا بەفەرمی پێشنیاری بۆ پەکین کردوە کە بیر لەچاودێریکردنی کەشتییەکانی خۆی بکاتەوە و بەو نەرمییە مامەڵە بکات، چونکە چین پەیوەندییەکی باشی وزەی لەگەڵ هەردو وڵاتی سعودیە و ئێراندا هەیە.

نیشانەکردن :

#چین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP