موچەی دو وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت

- 8/6/2019 8:24:00 PM 98375 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا موچەی دو وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، سبەی بڕیارە موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت.

وتیشی،"ئەگەر بڕی پارەی پێویست لەبەردەست بمێنێت، رۆژی پێنج شەممە، موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەبەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا حەوت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها چوار موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP