بەپەلە

باشترین ئەو وڵاتانەى کە شوێنى پەنابەران دەکەنەوە

- 8/6/2019 6:48:00 PM 29449 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زۆرن ئەو کەسانەى خەون بە دروستکردنى ژیانێکى نوێ دەخوازن، بۆ ئەو مەبەستەش زۆر جار پەنا دەبەنە بەر کۆچکردن و هەوڵی گەشتن بە وڵاتێکى نوێ دەدەن.

ئەمەى خوارەوە لیستى 10 ئەو وڵاتانەیە کە دەرگایان تاڕادەیەکى باش بەڕوى پەنابەراندا کراوەیە.

10- نەمسا
ئەم ولاتە لە هەوڵی بونیادنانی ئابوریەکی بەهێزە، بۆ ئەو مەبەستەش 10 جۆر لە بەڵگەنامەى مانەوە(ئیقامە) دەدات، ئەگەر کەسەکە توانى تواناکانى خۆى بسەلمێنێت ئەوکات دەتوانێت مافى مانەوەى هەمیشەیی هەبێت.

9-بەلجیکا
یەکێکە لە ولاتە بچوکەکانى باکورى ئەوروپا، یەکێکە لە گەورەترین ولاتانى بەرهەمهێنى شکولاتە و شەراب، مەرجى مانەوەى هەمیشەیی لە بەلجیکا هەبوونى کارێکى بەردەوامە.

8-  بیڵیز
وڵاتێکى بچوکە، دەکەوێتە نێوان مەکسیک و گۆتیمالا، پەنابەر بۆى هەیە هەرجارێک بۆ ماوەى 30 ڕۆژ ڤیزاکەى درێژ بکاتەوە، کەسی پەنابەر دەتوانێت پاش سالێک، داواى مافى مانەوەى هەمیشەیی بکات.

7- کەنەدا
کەنەدا، یەکێکە لەو وڵاتانەى خاوەنى ئابورىەکى بەهێز و گەشەسەندووە، لە ئێستادا کەنەدا بەدوایى دەستى کارەوەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ وەرگرتنى پەنابەر و مەرجیشى هەبوونى لێهاتوویی و هەبوونى بڕوانامەى کەسەکەیە.

6- کۆستاریکا
ئەم وڵاتە کار بۆ پێشخستنى کوالێتى ژیانى هاولاتیان دەکات، ژیانکردن لەو وڵاتە بۆ دووکەس پێویستى بە ٢٥٠٠$، یاساکانى وەرگرتن پەنابەر تا ڕادەیەک قورسە بەڵام محاڵ نییە.

5- ئیکوادۆر
خاوەنى چەندین جۆرى مافى مانەوەیە، لەوانە ڤیزاى بزنس.

4- مەکسیک
مەکسیک فۆرمى ڤیزاى تایبەت بە پەنابەرانى هەیە، پەنابەرەکە دەتوانێت بە کڕینى پارچە زەوییەک مافی مانەوەی هەمیشەیی وەربگرێت.

3- نیکارەگوا 
یەکێکە لە وڵاتانى ئەمریکاى باشور، پەنابەرى خوار تەمەن 45 ساڵ وەردەگرێت.

2- پەنەما
حکومەتى پەنەما ئاسانکارى دەکات بۆ مانەوە لەو وڵاتەدا، وە برە پارەیەکى مانگانە بۆ پەنابەران خەرج دەکات.

1-پارەگواى 
بەکرینى شوێنێک یان هەبونى پشک لە کۆمپانیایەک، پەنابەرەکە دەبێت بە خاوەنى مافى مانەوەى هەمیشەیی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP