شەرابی کۆنەساڵیش دەناسێتەوە
زمانی دەستکرد بەرهەمهێنرا، توانای ناسینەوەی تامی جیاوازی هەیە

- 8/6/2019 4:56:00 PM 2118 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

توێژەران لە زانکۆی گلاسگۆ، توانیان بۆ یەکەمجار زمانێکی دەستکرد بەرهەمبهێنن، کە توانای ناسینەوەی تامی جیاوازی هەیە.

زمانە دەستکردەکەیان لەسەر چەندین جۆری ویسکی تاقیکردوەتەوە و توانای ناسینەوەی سەرجەمیانی هەبوە

 

 

لە تاقیکردنەوەیەکی سەرەتایدا، زاناکان زمانە دەستکردەکەیان لەسەر چەندین جۆری ویسکی تاقیکردوەتەوە و توانای ناسینەوەی سەرجەم جۆرە جیاوازەکانی هەبوە، تەنانەت توانای لێکجیاکردنەوەی ویسکی تەمەن 12 و 15و 18 ساڵیشی هەیە.

دەتوانرێت سودی لێ ببینرێت بۆ بواری پزیشکی و ئاسایش و کوالیتی کۆنترۆل

 

ئەلسایدەر کلارک، مامۆستای پرۆفیسۆر لە زانکۆی گلاسگۆ وتی"  ئەم داهێنانە دەتوانرێت سودی لێ ببینرێت بۆ بواری پزیشکی و ئاسایش و کوالیتی کۆنترۆل".

وەک زمانی ئاسایی خۆمان توانای جیاکردنەوەی پێکهاتەی کیمیایی جیاوازی هەیە

 

"لەبەر ئەوە پێی دەڵێین زمانی دەستکرد، چونکە وەک زمانی ئاسایی خۆمان توانای جیاکردنەوەی پێکهاتەی کیمیایی جیاوازی هەیە" کلارک وای وت.

توانیویەتی چەندین جۆری ساختەی ویسکی ئاشکرا بکات و پێکهاتە کیمیایەکانیان شیبکاتەوە

 

لە کاتی تاقیکردنەوەی تامی ویسکیەکاندا، توانیویەتی چەندین جۆری ساختەی ویسکی ئاشکرا بکات و پێکهاتە کیمیایەکانیان شیبکاتەوە.

سەبارەت بە میکانیزمی ئیشکردنی ئەو داهێنانە، د.کلارک ئاماژەی بەوەدا لە کاتی بەرکەوتنی هەر پێکهاتەیەکی کیمیایی رەنگێکی جیاواز لە شەپەنگی رەنگەکان دەردەخات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP