پۆلیس فەرمانی پێدەکات ئەوەی فڕێی داوە، بە کۆڵ هەڵیبگرێتەوە
بەڤیدیۆ..پیاوێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی "تاوانی ژینگەیی" بڕی 50 هەزار دۆلار سزا دەدرێت

- 8/6/2019 3:26:00 PM 18484 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی پیاوێکی بە رەگەز ئیسپانی گرتە ڤیدۆیەکەی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە تیایدا بەفرگرێک و ئامێرێکی جلشۆری لە کارکەوتو لە گردێکەوە فرێدەداتە خوارەوە، پۆلیس فەرمانی پێدەکات بە کۆڵ بیانهێنتە سەرەوە و هەڵیبگرێتەوە.


بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆکە، دەنگدانەوەیەکی زۆری لێدەکەوێتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، پۆلیس فەرمانی پێدەکات بەفرگرەکە بهێنێتەوە سەرەوە و بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ژینگەیی بڕی 50 هەزار دۆلاریش سزای مادی بەسەردا دەسەپێنرێت.

لەپێناو ئەوەی ببێت بە وانەیەک بۆ کەسانی دیکە، پۆلیس لە کاتی هێنانە سەرەوەی بەفرگرەکەدا، تۆماری ڤیدۆیی تۆمەتبارەکە دەکات و بڵاوی دەکاتەوە.

نیشانەکردن :

#ژینگەدۆستیی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP